کۆمپانیای
گاسن بۆ پیشەسازیی چیمەنتۆ
کۆمپانیای
گاسن کە بە
دووریی ٣٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە خۆرئاوای شاری سلێمانی لە کوردستانی عێراق، یەکێکە لە کۆمپانیا
پێشکەوتووەکانی پیشەسازیی چیمەنتۆ لە وڵاتدا. ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن کۆمپانیای سینۆما-ی چینییەوە بونیاد نراوە،
ساڵی ٢٠١٦ بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ.
تایبەتمەندیی کارگەکەمان لەوەدایە
کە پشت دەبەستێت بە تەکنەلۆژیای پرۆسەی وشک، کە یەکێکە لە شێوازە مۆدێرنەکانی پیشەسازی
چیمەنتۆ لە بەرزکردنەوەی کارایی بەرهەمهێنان و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە. ئەم شێوازە
لە هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێناندا پشت بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دەبەستێت، لەوانەش
پاڵاندنی گازە پیسکەرەکان پێش دەردانیان، ئەمەش وایکردووە شێوازەکە وەک دۆستی ژینگە
تەماشا بکرێت.
وردبینی
و کوالیتی بەرز لەناو دڵی کارەکانی کۆمپانیاکەماندان. ئێمە پسپۆڕین لە بەرهەمهێنانی
دوو جۆری سەرەکی چیمەنتۆ کە بریتین لە SRCو OPC. توانای
بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی کارگەکەمان دەگاتە ٥٣٠٠ تەن چیمەنتۆ. جگە لەوەش کۆمپانیاکە توانای
بەرهەمهێنانی جۆرە تایبەتەکانی چیمەنتۆی هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕ
و بەدەمەوەچوونی کڕیاران.
بەرهەمەکانمان ئەمانە دەگرێتەوە:
- چیمەنتۆی
پۆرتلاندیی ئاسایی (OPC)
- چیمەنتۆی بەرگریکار لە گوگرد (SRC)