سێڤن نێت (گۆران نێت G.4.5) بە کۆمپانیایەکی پێشەنگ لە بواری
خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا دادەنرێت. لەپيێناو
دابینکردنی پێویستی و داخوازییەکانی تاک و
کۆمپانیاکان، سێڤن نيت چەندین چارەسەری پێشکەوتوو پێشکەش بە بەشداربووان دەکات.
ڕووماڵێکی
فراوان و خێراییەکی لەڕادەبەدەر
تۆڕی
سێڤن نێت ناوچەیەکی فراوان لە پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە، ئەمەش دەستەبەری
گەیشتنی ئینتەرنێتی خێرایی باڵا بە زۆرترین
بەکارهێنەران دەکات. هەر لە کارتەکانی SIM وە کە بۆ کەسەکان گونجاوە تا دەگاتە ئامێرەکانی CPE و ئامێرەکانی MiFi کە پیویستییەکانی کۆمپانیاکان بەجێ دەهێنێت،
کۆمپانیاکە خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش دەکات. جەختکردنەوە لەسەر پێشکەشکردنی
باشترین خزمەتی ڕاستەوخۆ بە بەشدارەکانی لە پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ نموونەی کاری B2C، دەرفەتی
چێژوەرگرتن لە گەڕان لەناو ئینتەرنێت و بینینی ڤیدیۆ و داگرتنی فایل زۆر بە خێرایی
بۆ بەکارهێنەران دەڕەخسێنێت.
خزمەتگوزاریی
تایبەتمەندی بەشداران
سێڤن نێت
(گۆران نێت G.4.5)
بایەخێکی زۆر بە خزمەتکردنی بەشداران دەدات. تیمیەکانی پشتیوانی هونەریی بەردەوام
و بە درێژایی کات، لە ڕێگەی تەلەفۆن و ئیمێل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بۆ یارمەتیدان
و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی بەشداران لەسەر هێڵن. سێڤن نێت کار بۆ بنیادنانی
پەیوەندیی درێژخایەن لەگەڵ بەشدارانیدا دەکات، هەر بۆیە چەندین بەرنامە و پڕۆگرامی
وەفاداری و ئۆفەر لەپێناو پاداشتکردنی بەشداران پێشەکەش دەکات.
سێڤن
نێت.. واتە پێشەنگایەتی و نوێکاری و داهێنان
کۆمپانیای
سێڤن نێت توانیویەتی پێگەی خۆی لەناو کەرتی پەیوەندییەکاندا جێگیر بکات، ئەمەش بەهۆی
دەستکەوتەکانیەوە کە کردوونیەتی بە بژاردەی یەکەمی بەکارهێنەران:
-خزمەتگوزارییە
تەواوەکان: سێڤن
نێت یەکەم کۆمپانیا بوو خزمەتگوزاریی تەواوی ئینتەرنێتی ناو ماڵ و مۆبایلی
بێکەموکووڕی پێشکەش کرد، ئەمەش ئاسودەیی و ئاسانکاریی لە بەکارهێناندا بۆ بەشداران
دەەستەبەر دەکات.
-پاڵپشتیکردن
لە کاتی کۆرۆنا: لە دەمی
بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، کۆمپانیاکە پابەندبوونی خۆی بە بەشدارانییەوە
سەلماند، کاتێک چەند مانگێک ئینتەرنێتی بێبەرامبەری پێشکەشکرد. ئەوەش بەشداریکرد
لە دەستەبەرکردنی پەیوەندیی بەردەوامدا بۆ هەموواندا.
-پاکێجە هەمەڕەنگەکان: کۆمپانیاکە چەندین پاکێجی هەمەڕەنگ بە نرخی
جیاواز بۆ بەجێهێنانی پێداویستییەکانی هەموو توێژ و چینەکان پێشکەش دەکات.
-تۆڕی
پێشکەوتوو: سێڤن
نێت پشت بە نوێترین تەکنیک و تەکنەلۆجیای پەیوەندییەکان دەبەستێت بۆ پێشکەشکردنی
خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی خێرا و جێی متمانە.
-خزمەتگوزاریی
تایبەتمەند: کۆمپانیاکە تیمێکی لەخۆبووردووی یارمەتیدانی بۆ بەشداربوونی هەیە کە بە بەدەروامیی
خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بەشداران دەکەن.
چیرۆکی
سەرکەوتن لەسەر بنەمای متمانە
لە ڕێگەی
پابەندبوونییەوە بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و کێبڕکێ لەنرخ و ئۆفەردا، سێڤن
نێت توانیویەتی متمانەی زیاتر لە ١٥٠ هەزار بەشدار بە دەست بهێنێت. هەروەها
دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمپانیاکە، وەک پێشکەشکردنی ئینتەرنێتی خۆڕایی لە
دەمی کۆرۆنادا، بەشدارییەکی بەرچاوی لە بەهێزکردنی پایەی کۆمپانیاکەدا هەبوو.
ڕوانگەی
داهاتوو
هاوتەریب لەگەڵ پەرەپێدان و داهێنانەکاندا،
سێڤن نێت لە کاردایە بۆ پەرەپێدانی تۆڕەکەی و فراوانکردنی مەودای خزمەتگوزارییەکانی،
ئەویش بە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیاران کە بەردەوام لە
زیادبووندایە، هەروەها بەشداریکردن لە پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندییەکان لە هەرێمی کوردستانی
عێراق. کۆمپانیاکە کاردەکات بۆ ئەوەی وەک بژاردەی یەکەمی کڕیارەکانی بمێنێتەوە لە بواری
خزمەتگوزاری ئینتەرنێتدا، ئەویش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کوالیتی بەرز بە
نرخی کێبڕکێ، لەگەڵ گرنگیدان بە پێداویستییەکانی داهاتووی کڕیاران.
سێڤن نێت تەنها کۆمپانیایەکی پەیوەندی
نیە؛ بەڵکو هاوبەشێکی ژیانە کە ئاسانترین شێوە بە جیهانی دیجیتاڵییەوە دەتبەستێتەوە.
بۆ زانینی ئۆفەر و خزمەتگوزاری زیاتر سەردانی
ماڵپەڕەکە بکەن.