كۆمپانیای عێراق كۆم لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، و
بە یەكێك لە كۆمپانیا پێشەنگەکان دادەنرێت
لە بواری پێشكەشكردنی چارەسەری تەكنەلۆژیای زانیاری و خزمەتگوزارییەكانی بەهای
زیادكراوی گواستراوە (VAS) لە عێراق. كۆمپانیاكە چارەسەری داهێنەرانە بۆ
كەرتی گشتی و تایبەت پێشكەش دەكات و لەپای ئەو ڕۆڵەی لە پەرەپێدانی فرۆشتن و
بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو گێڕاوێتی، چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە. ساڵی
٢٠٠٦، عێراق كۆم بوو بە یەكەم دابینكەری فیرکاریی فەرمیی متمانەپێکراولەلایەن Oracle لە عێراق.
عێراق-کۆم ستافێکی تایبەتی هەیە لە تەکنۆلۆجیای زانیاری و
پسپۆرییەکانی پشتگیریکردن، کە زۆربەیان بڕوانامەی دانپێدانراوی فرۆشیاریان هەیە.
کۆمپانیای عێراق کۆم سێ هێڵی سەرەکیی کارکردنی هەیە کە بریتین
لە:
1- خزمەتگوزارییەکانی بەهای زیادكراوی گواستراوە لەپێناو پێشکەشکردنی پێداویستییە دیجیتاڵییەکان بە بەکارهێنەرانی تۆڕەکانی مۆبایل.
2- ژێرخانی تەکنەلۆجیای زانیاری و دابینکردنی چارەسەر بۆ سیستەمە هەمەجۆرەکان.
3- پرۆگرامسازیی چارەسەری کاری بۆ کۆمپانیا بچووک و مامناوەندەکان (بەکارهێنانی سەرچاوە مرۆییەکان و ژمێریاریی)
کۆمپانیای عێراق کۆم ئاراستەیەکی فرەڕەهەند
پەیڕەو دەکات لەپێناو دابینکردنی پێداویستییە
جۆراوجۆرەکانی بەشداربووان و دانانی چارەسەری کاریگەر بۆ ئەو ئاستەنگە تایبەتانە
کە بازاڕ دەیانسەپێنێت. لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ناوەڕۆک و خزمەتگوزاریی سەرنجڕاکێش و
کوالیتی بەرزو بەرچاو
لە بواری مۆبایلدا، کۆمپانیاکە دەتوانێت کڕیارانی ئاسیاسێل لە نێوان هەموو ئەو
بژاردە زۆرانەی کە بەردەستن ڕابکێشێت.
پابەندبوون بە داهێنان و
نوێخوازییەوە:
سەبارەت بە پێشکەشکردنی ئەو
خزمەتگوزارییانەی هێمای بازرگانیی دڵخوازیان هەیە، کۆمپانیاکە پابەندبوون و توانای
خۆی بە داهێنان و نوێکاری و ڕازیکردنی بەشدارانەوە دەسەلمێنێت. هاوکات بە شێوەیەکی
ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ دۆزەکانی وەک فێڵکردن و بەشدارییە زۆرەملێکاندا دەکات،
لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ڕێ و شوێنەکانی ئاشکراکردنی خێرا و کۆنترۆڵکردن.
پاڵپشتیی ناوخۆیی
پابەندبوونی کۆمپانیاکە بە پاراستنی
ڕێککەوتننامەکانی ئاستی خزمەتگوزاریی توندوتۆڵ و متمانەپێکراو، هەروەها سیستەمی
تەکنیکی و تۆڕی پەیوەندییەکان، هاوشانی ئاراستەی پاڵپشتیی ناوخۆیی، یەکێکە لەو
تایبەتمەندییانەی کە لە ڕکابەرە نێودەوڵەتییەکانی جیا دەکاتەوە. لە هەمان کاتدا کۆمپانیاکە
لە هەوڵی تێگەیشتندایە لە پێداویستییەکانی بەشداران لە ڕێگەی کۆششەکانی
بەبازاڕکردن و بونیادنانی پەیوەندیی ئامانجداڤ. ئەوەش دەستەبەری چارەسەری بەردەوام
و کاریگەر دەکات.
بەشدارانمان هەمیشە هەست بە جیاوازی و
تایبەتمەندیمان دەکەن، چونکە پەرۆش و پێداگرین لەوەی خزمەتگوزارییەکانمان بەگوێرەی
پێداوییستی و خواستە تایبەتەکانی ئەوان دابڕێژین و دیزاین بکەین. ئەم کارەش لە
ڕێگای پێشکەشکردنی ناوەڕۆک و خزمەتگوزاریی نایاب و پلە یەکەوە دەکەین، وێڕای
پاڵپشتیی ناوخۆیی کە پارێزگاری لە جۆرایەتیی خزمەتگوزاریی دەکات.
بۆ زانیاریی زیاتر، بفەرموون بە سەردانیکردنی
پێگەی فەرمیی کۆمپانیای عێراق کۆم.