شاری پزیشکی فاروق (FMC) بە نەخۆشخانەیەکی پێشەنگی فرە پسپۆڕی
ئەژمار دەکرێت کە بۆ پێشکەشکردنی چاودێرییەکی نمونەیی بە نەخۆش تەرخان کراوە.
ئەرکی ئێمە پێشکەشکردنی باشترین چاودێری تەندروستییە لەپاڵ بەشداریکردنی چالاکانە
لە گەشەپێدانی تەندروستی کۆمەڵگە لەناوچە جۆراوجۆرەکانی وڵاتدا. ئێمە بەڵێنی
پابەندبوون دەدەین بە ستانداردی جیهانی چاودێری تەندروستی و هەوڵدەدەین پێوەرە
نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکان بۆ سەلامەتی نەخۆش و باشترکردنی کوالێتی لەسەر ئاستی
جیهان بەدیبهێنین.
بەو ژێرخانە بەهێزەی کە هەیەتی، شاری پزیشکی فاروق (FMC) شانازی بە تواناکانی خۆیەوە
دەکات کە (٢١٠) قەرەوێڵەی نەخۆش و تیمێکی هەیە کە زیاتر لە (١٩٠) پزیشکی لێهاتوو و
خاوەن بڕوانامەی بۆرد لەخۆدەگرێت. بەشەکانمان (١٢٠) ژووری تاکەکەسی بە ئامێری
تەواو و (٢١) سویتی مۆدێرن لەخۆدەگرێت کە هەریەکەیان بە ئامێری پزیشکی پێشکەوتوو
دیزاینکراون. جگە لەوانە شاری پزیشکی فاروق (١١) ژووری نەشتەرگەری پێشکەوتووی هەیە
کە نوێترین تەکنەلۆژیای پزیشکییان تێدایە.
خزمەتگوزارییەکانی ئێمە بە سەر (٢٥) کلینیکی
تایبەتمەنددا دابەش بوە کە پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی وەک خزمەتگوزاری منداڵبوون و
کلینیکی جوانکاری و نەشتەرگەری شێرپەنجە و نەشتەرگەری دڵ و سنگ و کلینیکی
نەشتەرگەری دەمار و کلینیکی نەشتەرگەری سنگ لەخۆ دەگرێت.
بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی
فەرمی شاری پزیشکی فاروق بکە.