هۆتێل و سپای میلینۆم کوردستان دەکەوێتە سەر
ڕێگای بازنەیی مەلیک مەحموود لە شاری سلێمانی و بەرجەستەی لووتکەی میوانداری پێنج
ئەستێرەیی دەکات لە شارەکەدا. هۆتێلەکەمان کە لە ١٣٥ژوورو کۆمەڵێک شووقە و سویتی
مانەوەی درێژخایەن پێکدێت، توانایەکی ناوازەی هەیە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی خاوەنکار
و گەشتیارانی کات بەسەربردن دابین.
پابەندبوونی ئێمە بە نایاببوونەوە زیاترە لە پێشکەشکردنی شوێنی
نیشتەجێبوون. خۆت نوقمی ناو چێژی قوڵی خواردنە
جیاوازەکانمان بکە، کە چێشتخانەیەک لەخۆدەگرێت و بەدرێژایی ڕۆژ کراوەیەو کۆمەڵێک
ژەمی بەتامی جیهانی لەخۆ دەگرێت.
باڕی دەبلنەری ئێرلەندی تایبەت بانگهێشتی میوانەکانمان دەکات بۆ ئەوەی
چێژ لە ساتەکانی ژیانی هاوبەش وەربگرن لە کەشوهەوایەکی پڕ لە ئارامی و
شاگەشکەییدا. سیمای تایبەتمەندێتی میوانداری ئێمە خۆی لەو سپا تەندروستیە
تایبەتەدا دەبینێتەوە کە وەک دەرچەیەک وایە بۆ نوێبوونەوە و حەوانەوە. هەروەها میوانەکان بانگهێشت دەکرێن بۆ ئەوەی خۆیان لە مێرگی ئارامیدا نوقم بکەن بە
ساونا و چاکوزی و حەمامی تورکیەوە. بەهەشتێکە بۆ ئارامکردنەوەی عەقڵ و دەروون
جەستە داڕێژراوە.
ئەزموونەکەی ئێمە، ڕووبەرێک بۆ هەناسەدان و
دەربازبوون لە پاڵەپەستۆکانی ژیانی ڕۆژانە دابین دەکات.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی فەرمی هۆتێل کوردستان ملینیۆم بکە.