کۆمپانیای ئاسیاپەی (AsiaPay) لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە و نووسینگەی
سەرەکی لە شاری سلێمانییە. ئاسیاپەی وەک کۆمپانیایەکی پێشەنگ لە بواری چارەسەری
دارایی بەڕێگا تەکنەلۆژییەکان هاتووەتە ئاراوە.
شوێنپێی خزمەتگوزارییەکانمان بە سەرانسەری عێراقدا
بڵاوبۆتەوە کە مامەڵەی دارایی گشتگیر بۆ هەمووان مسۆگەر دەکات. کۆمپانیای ئاسیاپەی
پێشەنگە لە دابینکردنی چارەسەری پێشکەوتوو بۆ ئەو کەس و لایەنانەی بەدوای
دەستڕاگەیشتنی بێ کێشە لە خزمەتگوزاری داراییدا دەگەڕێن.
کۆمەڵە خزمەتگوزارییە گشتگیرەکانمان چەندین خزمەتگوزاری
جیاواز لەخۆ دەگرێت وەک جزدانی ئەلکترۆنی و پارەدانی پسووڵەکان و سەرف کردنی مووچە
و حەواڵەکردنی پارە و پارەدانی بازرگانی و کۆمەڵێکی
زۆر لە ئامڕازی دارایی دیکە.
کۆمپانیای ئاسیاپەی لەڕێی تۆڕێکی کارکردنەوە کە زیاتر لە ٥٠٠٠ خاڵی فرۆشتن و ٥٠ بریکاری سەرەکی لەخۆدەگرێت لە سەرتاسەری عێراقدا، پێگەی خۆی
لە بازاڕی داراییدا جێگیر کردوە.
تایبەتمەندی سەرکەوتنی کۆمپانیای ئاسیاپەی خۆی لە سیفەتی
خێرا و بەکارهێنانی دۆستانە و تایبەتمەندییە پارێزراوەکانیدا دەبینێتەوە. ئەم
سیفەتانە ئاسانکاری بۆ هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ کۆمەڵێک لایەندا کردوە، لەوانەش
ڕێکخراوە ناحکوومییە نێودەوڵەتییەکان (NGOs) و ڕێکخراوە ناحکوومییە ناوخۆییەکان و دەزگا حکوومییەکان و
کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و بازرگانی ئۆنلاین.
پابەندبوونی کۆمپانیای ئاسیاپەی بە داهێنان و
متمانەپێکردن بەردەوام دەبێت بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی دەستڕاگەیشتن و کارایی
دارایی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو تاکێک بە متمانەی
تەواوەوە ئامرازی بەشداربوونی لە ئیکۆسیستمی دارایی مۆدێرندا هەیە.
بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای
ئاسیاپەی بکە لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە: