کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین باڵی تەئمینە بۆ فاروق گروپ بۆ وەبەرهێنان کە هەوڵ بۆ گەشەپێدانی بازاڕی تەئمین دەدات لە عێراقدا بۆ ئەوەی لە پلەی یەکەمدا بێت لەسەر ئاستی ناوچەکە.
کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین کۆمپانیایەکی پشکدارە کە سەرمایەکەی نزیکەی ٣٠ ملیار دینارە و بە گەورەترین کۆمپانیاکانی ناو بازاڕی تەئمین دادەنرێت لە عێراقدا. ئێمە مامەڵە لەگەڵ گەورەترین کۆمپانیا جیهانییەکانی تەئمین دەکەین کە لە ڕیزبەندییەکانی پێشەوەن و لەوانەش کۆمپانیاکانی (Swiss Re and Munich Re) کە بەرزترین ئاستەکانی تەئمینی بۆ کڕیارەکانمان دەستەبەر دەکات.
توانا و شارەزایی تەواوی ئێمە هێز و توانامان دەداتێ بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی داواکاریی کێبڕکێیی بازاڕ و فراوانبوون لە هێڵە نوێیەکانی کارکردن ببینەوە و شێوازی داهێنەرانە بگرینە بەر لە دابەشکردندا.
ئێمە کۆمپانیایەکین کە کڕیار دەکاتە ناوەندی کارکردنی و تیشکێکی زۆر دەخەینە سەر خزمەتگوزارییەکانمان. پەیوەندییە درێژخایەنەکانمان لەگەڵ کڕیارەکانماندا جەوهەری کارەکانمان پێکدەهێنێت و ئاسانکاری بێهاوتا ئامانجی بێدانوستانی ئێمەیە.
مەودای خزمەتگوزاری تەئمینی کۆمپانیاکەمان سەرانسەری پۆلێنە سەرکییەکان دەگرێتەوە، لەوانەش:
تەئمینی موڵک و ماڵ
ڕووداوی گشتی
تەئمینی ئەندازیاری
تەئمینی ووزە
تەئمینی فڕۆکەوانی
تەئمینی گەشتکردن
تەئمینی دەریایی
تەئمینی ئۆتۆمبیل
تەئمینی تەندروستی
هەریەکێک لەم پۆلانە نوێنەرایەتی لایەنێکی تایبەتی دەکەن لە جۆری تەئمینەکانمان کە بۆ پاراستنی کڕیارەکانمان داڕێژراوە لە بەرامبەر مەترسی و ناتەئمینی بەرفراواندا.
نمونەی هەندێک لەو تەئمینانەی پێشکەشیان دەکەین بریتین لە:
تەئمینی موڵک و ماڵ
پێشکەشکردنی قەربوو بۆ زیانە ماددیەکانی سەر موڵک وماڵی تەئمینکراو کە لە ئەنجامی مەترسییە جۆراوجۆرەکانی وەک ئاگرکەوتنەوە و هەورە برووسکە و تەقینەوە و زەمین لەرزە و ئاژاوە و پشێوی و زریان و ڕەشەبا و لافاو و و تەقینی ئامێرەکانی ئاو (لەوانەش لێچوونی ئاو) و دزیکردن یان هەوڵی دزیکردن و زەرەر و زیانی بەڕێکەوت. چەندین بەرنامەی جۆراو جۆر بەردەستن بۆ دابینکردنی بودجەی جۆراوجۆر و پێداویستیەکانی تەئمینی:
ئاگرکەوتنەوە و مەترسییەکانی پەیوەست پێوەی.
تاڵانکردن.
هەموو مەترسییەکانی سەر موڵک و ماڵ.
هەموو مەترسییەکانی سەر توتێل و میوانخانەکان.
وەستانی کاری بازرگانی.
تەئمینی دەریایی
کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین لەڕێی بەشی دەریایی تایبەتمەندەوە بیمەیەکی دەریایی بێوێنە پێشکەش دەکات کە ئەم جۆرە بیمانەی لای خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
بار: لەدەستدان و زیانپێگەیشتنی ئەو کاڵایانە دەگرێتەوە کە لە ڕێگەی ئاسمانی و دەریایی یان ڕێگاوبانی ووشکانییەوە دەگوازرێنەوە. ئێمە دەتوانین سیاسەتی گواستنەوەی دەریایی تایبەت بە خۆمان پێشکەش بکەین کە بە جۆرێک داڕێژراوە لەگەڵ پێداویستییەکانی کاردا بگونجێت. هەرەوەها ئێمە مەترسییەکانی جەنگ و مانگرتن و گواستنەوەی زەمینی و پۆست و گواستنەوەی گورزە و بەرپرسیارێتی بریکاری گواستنەوە و بەرپرسیارێتی کۆمپانیاکانی گواستنەوە و باری پڕۆژەکان و توانای کۆگاکان پێشکەش دەکەین.
پەیکەری کەشتیگەلی دەریایی: تایبەتە بە بیمەکردنی هەموو جۆرە کەشتییەک لەبەرامبەر زیانی گشتی و بەشی و بەرپرسیارێتییە [یاساییەکان].
کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بە کۆمەڵێکی جیاوز لە کڕیاران دەکات، لەبەرئەوەی چەندین چارەسەری بیمەیی تایبەتمەند پێشکەش دەکات لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا. کڕیارەکانمان پێکهاتوون لە دامەزراوە و کۆمپانیاکانی وەک ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGOs)، و کۆمپانیا و کارگەکان و شانبەشانی زیاتر لە دەیان هەزار کەسانی دیکەی بیمەکراو لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراقدا.
کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین پێگەیەکی پێشەنگی لە بازاڕی تەئمینی عێراقدا هەیە و شانازی بەو پێگە بەرچاوەی دەکات کە لە بازاڕدا هەیەتی بە بڕی ٤٦ ملیار دیناری عێراقی لە بیمەی نووسراو. هاوبەشەکانمان گەرەنتی ئەوپەڕی متمانە دەدەن بە ئەندامە بیمەکراوەکانمان.
بەپێی دوایین داتاکان کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمینی ڕابەرایەتی (١٥٪)ی پشکی بازاڕ لە کەرتی تەئمینی عێراق دەکات کە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دەگرێتەوە. جێگەی سەرنجە ئەو پێگە بەهێزەی ئێمە لە کەرتی تایبەتدا هەمانە نوێنەرایەتی بەشێکی گەورە دەکات کە دەگاتە (٤٠٪).
ستراتیژیەتی ئێمە لەدەوری پێشکەشکردنی بژاردەی گرتنەخۆی گشتگیر بە نرخێکی ڕکابەر دەسووڕێتەوە لەپاڵ بەهێزکردنی هۆشیاری بیمەیی بەشێوەی چالاکانە بۆ دروستکردنی گرنگی پێدان و داواکاری لەنێو ئەو چین و توێژانەی مەبەستمانە. جیاوازییەکانی ئێمە لەرێی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئاست بەرز و دیاریکردنی پێوەرەکانی نایاببوونەوە دەردەکەوێت.
شایەنی باسە کە کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین بە چەندین خەڵات و پێزانین پاداشتکراوە لەوانەش:
کۆنفرانس و پێشانگای بیمەی عیراقی (IICE 2018).
باشترین مارکەی ناوچەیی بیمەی ناژیانی، ساڵی ٢٠١٩.
خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی بۆ باشترین کۆمپانیای تەئمینی ناژیانی ، ساڵی ٢٠٢٢.
بڕوانامەی ئایزۆ (ISO 9001) متمانەبەخشی جیهانی ، ساڵی ٢٠٢٣.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانیت سەردانی ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای ئاسیا بۆ تەئمین بکەیت لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە.