شاری دەریاچەی دوکان پڕۆژەیەکی گەشتیاری گرنگە کە لە نێو
دیمەنی جوانی دەریاچەی دوکان لە سلێمانی دانراوە. ئەم پڕۆژەیە لەناوچەیەکی
فراواندا دروست دەکرێت کە ڕووبەرەکەی دەگاتە (٢،٤٧٥،٠٧٣) مەتر چوارگۆشە. پێشبینی
دەکرێت ئەم گەشەکردنە دووبارە پێناسەی ئەو ناوچانە بکاتەوە کە بەکارهێنانی هەمەجۆریان
هەیە و بۆ کات بەسەربردن ئاراستەکراون لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.
ئەم پڕۆژە گەورەیە پێکهاتوە لە هۆتێل و هاوینەهەوار و
کەمپ و نوسینگە و فرۆشگای تاک و یەکەی نیشتەجێبوون و دامەزراوەی کات بەسەربردن،
لەوانەش پارک و پێشکەشکردنی میوانداری. ئەم پرۆژە گرنگە ئامانجی دروستکردنی
شوێنێکی ناوازەیە. پڕۆژەکە تەنها (٥٥) کم لە شاری سلێمانییەوە دوورە و ئەو کەڵک لە دیمەنی جوانی دەریاچە و چیاکانی دەوروبەری وەردەگرێت کە پێکەوە تابلۆیەکی
نمونەیی پێشکەش دەکەن.
ئەرکی ئێمە لە شاری دەریاچەی دوکان ئاستەکانی گەشەپێدان
تێدەپەڕێنێت و ئامانجی گەشەپێدانی شارۆچکەیەکی گشتگیر و بەکارهێنانی تیکەڵاو
پەرەپێبدات. بەدەر لە حەوانەوە و کات بەسەربردن و بازرگانی، ئەم پرۆژەیە هەوڵدەدات
پێکهاتە گرنگەکانی وەک قوتابخانە و نەخۆشخانە و هەلی دامەزراندنی بەرفراوان پێکەوە
گرێ بدات. بە جێبەجێکردنی پێداویستیە ناوخۆییەکان و پێشبینییەکانی بازاڕی
نێودەوڵەتی، شاری دەریاچەی دوکان بۆ داڕشتنی پێوەری نوێ دانراوە لە دیمەنی
گەشەپێدانی گەشتوگوزاری و شارستانی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.